...* ๑۩۞۩๑ تریفه ๑۩۞۩๑ *...
دخترک بهانه های ساده ی خوشبختی
دڵ ئاوا لێوه‌کانت ته‌وژمی خه‌یالێکی سه‌رد له سوورایی سه‌مفونیای مژه و تروسکانی چاوه‌کانت دوایین تکا بزه‌یه‌کی بێ پێناسه و خۆلیایه‌کی بێ ئامانه دڵ ئاوا هاوڕێ ڕه‌شه‌بای زستانه هیوا و بزۆزی دڵ و هه‌ناره ترشه‌کان... عه‌شق ، من چی بلێم؟ که ئه‌مجاره هه‌ور یاسای نه‌زۆکی شاری رۆخاند و... خۆدایش بێده‌نگ تر له ئاڵا ده‌نوێ! شه‌پۆلی شینایی جه‌سته‌م بیره‌وه‌ری چیرۆکی داره پیره‌ی "مه‌له‌کشایه" و... ئێواره‌کانی بێ باران چی ده‌زانن له کۆڵانه‌کانی 09 و پیاسه‌ی خه‌یاله حه‌ڕامه‌که‌نی دڵ؟ چی ده‌زانن له هیوای مردن و ماچێکی زیز و ئاوس بوونی سه‌رپۆشه‌که‌م؟ ماڵئاوا . . . ماڵ ... ئاوا ... بێ تۆیی سه‌ری کردووته ته‌ز و ڕووتی په‌نجه‌ره و به‌ره و لانکه‌ی دڵی من ڕاده‌ژێنێ هه‌ژده سه‌رماوه‌زی ئه‌م شه‌قامه!
| Design By : Night Skin |

